به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناوه‌كانی “ئیبراهیم گوڵعه‌نبه‌ر” و “حه‌سه‌ن حه‌سه‌نزاده” دوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دادخوازی جوانڕۆ پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ئیبراهیم گوڵعه‌نبه‌ر برای ئیسماعیل گوڵعه‌نبه‌ر له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری جوانڕۆوه كه له ڕێكه‌وتی ٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌زووری به ناوی حه‌سه‌ن حه‌سه‌نزاده له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه له كرماشان گوازراونه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی ئه‌و دوو شارومه‌نده، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و هۆكاری به‌ندكرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.