کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سه‌قز

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری سه‌قز

ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ كه‌ دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی مه‌ولاناوای سه‌قز به‌ ناوه‌كانی “هیوا فه‌یزی” و “حسێن فیرووزی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر گوندی “مه‌ولاناوا”ی سه‌قز و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “حسێن فیروزی” و “هیوا دەستبەسەر کرد. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ كاتی ڕفاندنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ توندووتیژییان نواندووه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.