به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د عه‌لی وه‌یسی و سیروان خوداكه‌ره‌می” سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٨ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئه‌و دوو شارومه‌نده ڕێكه‌وتی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری سنه كراون. شایانی باسه ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان تاكوو ئێستا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
