له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئیبراهیم و سادق لجه‌یی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری زاهدان ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٩ و ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری زاهدان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و وشوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
