به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٥ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی “مسته‌فا و كه‌یومه‌رس ئه‌دوایی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی “سلین“ی سه‌ربە سه‌وڵاوا، ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ئاگادر بوون لە دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و دوو به‌ندكراوه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.