به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سوهرابی” و “ڕامین گورگانی” خه‌ڵكی شاره‌كانی “كامێران و پیرانشار” سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
“محه‌ممه‌د سوهرابی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٣٧ ڕۆژ به سه‌ر ماوه‌ی بهندكرانهكه و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دووخی ته‌ندرووستی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها “ڕامین گورگانی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری كامێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ،به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه كراوه. شایانی باسه ئه‌م دوو هاووڵاتییه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و تا ئێستا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “ڕامین گورگانی” زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.