“خدر ڕه‌سووڵی” و كچه‌كه‌ی “كلارا ڕه‌سوولی“، هاووڵاتیانی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٨ ڕۆژ به سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانیاندا، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی 19ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كران. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنیان، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.