به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “كه‌یوان ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی گوندی “مێرئاو”ی سه‌ر به شاری سنه و “ساسان دانه‌زه‌ن” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی “گاواره”ی سه‌ر به ئوستانی كرماشان، له‌و كاته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كه‌یوان ڕۆسته‌می” له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاویه‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، چاره‌نووسی نادیاره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ستا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ساسان دانه‌زه‌ن” ڕۆژی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له‌شاری سه‌رده‌شت دهرستبهسهركراوه و له‌و ڕۆژه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستا نییه.
