کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بانه پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بانه پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی چۆمانی سه‌ر به‌ شاری بانه به‌ ناوه‌كانی “قادری عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “محه‌ممه‌د عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و شاغڵ له‌ مه‌رزی باشماخ پاش دیدار له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س و كاری له‌ شاری بانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراوه‌. پاش ئه‌و ڕووداوه‌، دوو برای خه‌ڵكی گوندی چۆمانی سه‌ر به‌ شاری بانه به‌ ناوه‌كانی “قادر و محه‌ممه‌د عه‌زیزی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.