کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش بانگهێشتیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش بانگهێشتیان

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دانیشتووی شاری مەریوان به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌شاوه‌رزی” ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ و “ڕه‌زا محه‌ممه‌دیان” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ پاش بانگكرانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ ناڕوون و نادیاره‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ خاڵ و خۆشكه‌زای یه‌كترن و به‌دوای سكاڵای به‌كرێگیراوێكی ڕژیم له‌یه‌كێك له ‌گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان بانگهێشتی ئیدراه‌ی ئیتلاعات كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.