به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئاره‌ش شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه و “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه پاش چه‌ند حه‌وته له ده‌ستبه‌سه‌ربوونیان ناڕوون و نادیاره.
سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ٥٣ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی دەسبەسەرکردنی “ئارەش شەریفی”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. ناوبراو ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چا‌وپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كرا.
