بەپێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “پەیام ڕەنجبەر” تەمەن ٢٣ ساڵ و “عیرفان مورادی” تەمەن ٢٤ ساڵ خه‌ڵكی سه‌پولی زه‌هاو، ٢٢ ڕۆژ لەوه‌بەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیدارەی ئیتلاعات “پەیام ڕەنجبەر”یان لە شەقامێکی سه‌پولی زه‌هاودا دەستبەسەر و دواتر هێرشیان كردۆته سەر ماڵەکەی و وێڕای بێڕێزی به براكه‌ی، دەستیان بەسەر کەلوپەلە شه‌خسییه‌كانی دا گرتووه. هەروەها “عیرفان مورادی” لە ماڵی خۆیدا بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو لاوه تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.