کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران،چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی كرماشان و سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “یه‌زدان قه‌نبه‌ری” و “عێزتۆڵڵا زه‌ینه‌لپور” پاش نزیك به‌ یه‌ك مانگ به‌ندكران به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌زدان قه‌نبه‌ری شارومه‌ندی په‌یڕه‌وی ئایینی یارسان و دانیشتووی شاری كرماشان، ماوه‌ی ١٨ ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ ڕوون نه‌كراوه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی “عێزه‌تۆڵڵا زه‌ینه‌لپور” كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌ و هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نییه‌.