به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی مهاباد و بۆكان به ناوه‌كانی ئومید فه‌قێه حسێنزاده و سمكۆ مه‌عرووفی پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی ده ڕۆژه سمكۆ مه‌عرووفی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی وڵات، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ماوه‌ی چوار مانگه ئومید فه‌قێه حسێنزاده له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی مهاباده‌وه ڕفێندراوه و چاره‌نووسی نادیاره. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.