کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراو له‌ پیرانشار و مهاباد

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراو له‌ پیرانشار و مهاباد 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “فایه‌ق قادرزاده‌” و “وه‌یسه غه‌فووری” پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار دوو شارومه‌ندیان به‌ ناوه‌كانی “فه‌یه‌ق قادرزاده‌” و “وه‌یسه غه‌فووری”، به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.