به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئیدریس فه‌قیهی” خه‌ڵكی گوندی سه‌ڵوات ئاوای سنه و “ڕوحۆڵا خوسره‌وی” خه‌ڵكی ئیزه، پاش به‌ندكرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیدریس فه‌قیهی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، سێ حه‌فته له‌وه‌پێش له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئێدریس، به‌دواداچوون و سه‌ردانه‌كانیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی شاری سنه بێ ئاكام بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. هه‌روه‌ها “ڕوحۆڵڵا خوسره‌وی” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ئیزه ڕۆژی ٣١ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
