دوو ئامۆزای خەڵکی گوندی “سیوچ” سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی “ڕەحمان ئەحمەدی” و “عادڵ ئەحمەدی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی حکوومەت بە ده ئۆتومبێلی سه‌ربازی هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی “سیووچ” و به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی “ڕەحمان ئەحمەدی” و “عادڵ ئەحمەدی” و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه، به‌دواداچوونه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.