به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئهرهشك قه‌یسه‌ربه‌یگی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام و “یاسین سه‌مسام” خه‌ڵكی شاری شنۆ له گرتووخانه‌كانی ڕژیم نادیاره و بنه‌ماڵه‌كان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیان بوون.
“ئهرهشك قه‌یسه‌ربه‌یگی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام ڕۆژی ٨ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ پاش بانگهێشت بۆ دادگای ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی خۆڕاده‌ست كردنی براكه‌ی، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به بارمته گیرا. هه‌روه‌ها “یاسین سه‌مسام” ڕۆژی ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ و له كاتی خۆپپشاندانهكانی شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوێزرا.