دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “سیامه‌ك هه‌یاسی” و “ئالان داغدار” خه‌ڵكی گوندی “حاجی ئاباد”ی سه‌ر به شاری بۆكان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ “سیامه‌ك هه‌یاسی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعلاتوه پشكێندرا و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی زه‌وت كرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، “ئالان داغدار” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هاوڕێ له‌گه‌ڵ “سیامه‌ك هه‌یاسی” بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری ورمێ ڕاگوێزران. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.
