دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “حاجی ئاوا”ی بۆكان به ناوه‌كانی “سیامه‌ك هه‌یاسی” و “ئالان داغدار” كه ماوه‌ی چوار مانگه له زیندانی ورمێ ڕاگیراون، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، “سیامه‌ك هه‌یاسی” و “ئالان داغدار” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له كاتی به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه، هێزه‌كانی ڕژیم ماڵه‌كه‌یانیان پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان گرتووه. ئێستا پاش چوار مانگ بێبه‌ش بوون له مافه‌كانی هه‌بوونی پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.