دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز بە ناوەکانی “ئەفخەم مورادیان”، تەمەن ٣٧ ساڵ و “کورۆش فاڕۆقی” تەمەن ٤٢ ساڵ، ماوه‌ی دوو حه‌وته‌یه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگیراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
کاتژمێر ٣ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “كوروش فاڕۆقی” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هەروەها “ئەفخەم مورادیان” هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەقز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕ لە شەقامێکی شاری سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزران. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
