به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، چاره‌نووسی دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عارف مورادی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و “موسلم ده‌هانی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، شه‌وی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، “عارف مورادی” و “موسلم ده‌هانی” خه‌ڵكی ئێرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو شارۆمه‌نده به‌لووچه بێ ئاكام بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.