کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو ئه‌ندامی به‌ندكراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

سەرەڕای تێپەڕبوونی بیست ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “كاوه‌ كه‌ریمیان” و “مادێح خۆشنه‌واز”، چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر كۆوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له‌ دورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣١ كه‌س، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا. ٢٩ ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ هه‌مان ڕۆژ ئازاد كران و ته‌نیا دوو كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی “كاوه‌ كه‌ریمیان” و “مادێح خۆشنه‌واز” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان دا ماونه‌ته‌وه‌.   بنەماڵەی ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ نیگەرانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵەکانیان و هیچ هەواڵێکیان تا ئێستا پێنەدراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژینگەپارێزان ئەرکیان تەنیا پاراستنی سرووشت و ژینگه‌ی زاگرۆس بووە و به‌ندكرانیان نایاساییه‌ و ئه‌بێ به‌ زۆرترین كات ئازاد بكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و ئۆتوبووس له‌ مێهران

-

خه‌باتی كچان و ژنانی سنه‌ دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ١٦ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار و مهاباد

-

ڕفاندنی دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان

-