زیاتر له ٣١ ڕۆژ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دلێر سه‌لیمی و ژیلا ته‌شه‌كوری دوو هاوژینی خه‌ڵكی سه‌قز تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر شوێنی ڕاگیران و دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ڕۆژی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، دلێر سه‌لیمی له جاده‌ی ساوه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دوو ڕۆژ دواتری، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ژیلا ته‌شه‌كوری، هاوژینی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به توندووتیژییه‌وه ڕفاند. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو هاوژینه كوڕێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵیان هه‌یه كه باری ده‌روونی تێك چووه و بنه‌ماڵه‌ی دلێر و ژیلا داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.