به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، خوێندكارێكی بواری دكتۆرای زانكۆی یه‌زد به ناوی “مه‌هسا سه‌عیدی” كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی سه‌ركوتی چالاكانی سنفی، مه‌ده‌نی، كرێكاری و سیاسی له ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، دكتۆر “مه‌هسا سه‌عیدی” ١٤ ڕۆژ لههوهپێش به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی یه‌زد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. وێڕای تێپه‌ڕبینی ١٤ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی ئه‌و خوێندكاره، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.