ڕۆژی پێنجی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی چاڵخامازی سه‌ر به شارستانی میاندووئاو به ناوی حه‌سه‌ن ڕه‌حیمی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حه‌سه‌ن ڕه‌حیمی به‌هۆی چالاكییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراوه و له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا هیچ په‌یوندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا نه‌بووه. نزیك به شه‌ش مانگ به سه‌ر كاتی ڕفاندنی ئه‌و شاره‌مه‌نده تێپه‌ڕیوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.