وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی، هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ماكۆ و ناسراو به “حه‌سه‌ن ڕێناس”، چاره‌نووسی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كرده سه‌ر خانووی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی و وێڕای پشكینینی ماڵه‌كه، ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌و به‌ندكراوه له ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.