“حسێن میربه‌هاری” چالاكی فه‌رهه‌نگی و مافی منداڵان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژییه‌ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دوادا چوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.