به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “گڕگۆڵی خواروو”ی سه‌ر به پیرانشار به ناوی “حسێن محه‌ممه‌دپور”، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له پیرانشار هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “حسێن محه‌ممه‌دپور” و ناوبراویان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش و بۆ ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.