به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “حامد ئه‌مینی” شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی مه‌ریوان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
حه‌فته‌ی ڕابردوو، “حامد ئەمینی هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “ساوسوله‌یمان”ی سه‌ر به شاری مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا. ناوبراو خێزاندار و باوكی سێ منداڵه و له گوندی “له‌نجاوا” نیشته‌جێییه. حامد له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یتشن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
