وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “تارق ڕه‌حیمپور”ی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ئاوێهه‌نگ”ی سنه، چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“تارق ڕحیمپور” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به سپای پاسداران و سه‌رپێچی له مه‌ئموورانی ڕژیم به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له شوێنی كاره‌كی ڕفێندرا، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه.
