به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی میاندووئاو به ناوی ناسر ئه‌كبه‌ری ڕه‌زا قشڵاقی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ناسر ئه‌كبه‌ری ڕه‌زا قشڵاقی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له دادگایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه دا به ٢١ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. ناوبراو به بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر به زیندان مه‌حكووم كراوه له حاڵێكدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.