“عوسمان مامە” تەمەن ٥٥ ساڵ، مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، لە ڕه‌وتی ناڕەزایەتییەكانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن، ژیان، ئازادی” لە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراوه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، ساڵێک بەسەر به‌ندكرانی “عوسمان مامە” تێدەپەڕێت و تا ئێستاش بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و چاره‌نووسی به‌ده‌ست بێنن. هەروەها بنەماڵەکەی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ند جار لەلایەن ناوه‌نده ئەمنییەكانی حكوومەتەوە لە بۆکان بانگهێشت و لێکۆڵینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.