به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دانیال سوله‌یمانی، چالاكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان تێپه‌ڕیوه و چاره‌نووسی ئه‌و شارومه‌نده له زیندانی ئێڤین به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دانیال سوله‌یمانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه به “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام”، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی” و “بێڕێزی به خامنه‌یی” تۆمه‌تبار كراوه. ناوبراو له ڕۆژی پێنجی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣وه بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه و هێشتا دادگایی نه‌كراوه.