به‌ندكراوێكی شۆڕشی “ژینا” له شاری تاران به ناوی “عه‌لی ڕه‌زایی” ماوه‌ی ٢٢٨ ڕۆژ له زیندانی تارانی گه‌وره بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
“ڕه‌زا شه‌فاخواه” پارێزه‌ری “عه‌لی ڕه‌زایی” به‌ندكراوی مه‌حكووم به “موحاره‌به” كه مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان سێ دادگای ئینقلاب، منداڵان و كه‌یفه‌ری بۆ به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه، “عه‌لی ڕه‌زایی” ماوه‌ی ٢٢٨ ڕۆژه له گرتووخانه‌ی تارانی گه‌وره بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه.
