“ئیدریس وەیسی”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “قەڵا وهلیانە” لە ناوچەی “ساراڵ”ی سه‌ر به شارستانی دیواندەرە، ماوه‌ی سێ ساڵه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“ئیدریس وه‌یسی” ڕۆژی ٣٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به چارەنووس و دۆخی ژیانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو، ئیدارەی ئیتلاعات سەبارەت بە هەر زانیارییەك سه‌باره‌ت به كوڕەكەیان هەڕەشەی لێ کردوون و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌بێ بێده‌نگ بن.