به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “محه‌ممه‌د كهدخۆدایی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ كه ده ڕۆژ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د كهدخۆدایی” ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بێ ئاكام بووه.
