وێڕای تێپه‌ڕبوونی ده ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “كانی باخ”ی سه‌ر به پیرانشار به ناوی “سه‌لاح بایه‌زیدی”، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌لاح بایه‌زیدی” ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه بێبه‌ش كراوه و هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
