چاه‌رنووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی ئازادی سه‌ر به شارستانی مهاباد به ناوی ته‌وفێق ئه‌مینی، پاش ده ڕۆژ به‌ندكران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، ته‌وفێق ئه‌مینی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ته‌وفێق ئه‌مینی له‌به‌رده‌ستدا نییه.