به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی عه‌لی ئابادی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده به ناوی “محه‌ممه‌د جهوخور(ئه‌مینی فه‌ر)” پاش ١٨٠ ڕۆژ ڕاگیران له زیندانی ورمێ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“محه‌ممه‌د ئه‌مینی فه‌ر” ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری نه‌غه‌ده ده‌ستبه‌سه‌ر و بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا. ئه‌و شارومه‌نده پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه.