کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ

ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوی “ئیدریس فەقیهی” تەمەن ٣٧ ساڵ پاش ١١ مانگ لە دەستبەسەركران لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران و گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌ له‌ شاری ورمێ، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌، “پاش دەسبەسەرکردنی “ئیدریس” لە گوندی “علم ئاوا”ی شاری بۆکان و ڕەوانەکردنی بۆ گرتووخانه‌ی “ئەلمەهدیی” ورمێ، هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندان ئیزنی چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان بەو زیندانییە نەداو. شایانی باسه‌ كه‌ “ئیدریس فه‌قیهی” بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “علم ئاوای” بۆکان، بە برینداری كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم و بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی زیندانی بۆکان و ورمێیان کردووە، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌.