چاره‌نووسی “به‌ردین جه‌عفه‌ری” هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی خه‌ڵكی گێڵانی غه‌رب له پارێزگای كرماشان كه ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ١٧ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ڕوون نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “به‌ردین جه‌عفه‌ری” توندووتیژیان نواندووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گرتووه.