بەرەبەیانی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، “سادق مەحموودنژاد” خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دا چاوی بریندار بوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنیەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو خۆپیشاندەرە و دەستبەسەریان کردووە. “سادق مەحموودنژاد”، کاتژمێر ٢٣ی شەوی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مهیدانی “مامۆستا هەژار”ی پیرانشار، بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم چاوی بە سهختی بریندار بوو. ناوبراو چەنددین جار لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ، فارابی تاران و سەجادی ڕامسەر، نەشتەرگەریی بۆ کراوە. “سادق مەحمووودنژاد”، ٢٣ ساڵ تهمهن و خەڵکی گوندی “جەڕان”ی پیرانشاره و باوكی منداڵێكه.
