زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر كاتی دەستبەسەرکرانی “عەلی دەروێشی”، خەڵکی مەهاباد و کوڕەکەی، “مەنسوور دەروێشی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە تێپه‌ڕ ده‌بێت و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلی دەروێشی”، تەمەن ٥٢ ساڵ و کوڕەکەی “مەنسوور دەروێشی”، تەمەن ٣٠ ساڵ، نزیکە بە ٤٠ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە. “عەلی دەروێشی” باوکی سێ منداڵ و “مەنسوور دەریشی” باوکی کۆرپەیەکی شەش مانگه‌یه. به‌پێی زانیارییه‌كان، “عەلی دەروێشی” کاتژمێر نۆی بەیانی هەینی ٢٢ی گوڵانی ئه‌مساڵ لە ماڵەکەی لە شاری مەهاباد لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا. یەک کاتژمێر دواتر هەر ئەو هێزانە، “مەنسوور دەروێشی”یان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرد. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.
