کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی ئێلهام عه‌باسی له‌ زیندانی ورمێ

ناڕوونی چاره‌نووسی ئێلهام عه‌باسی له‌ زیندانی ورمێ 2

ناوه‌ڕاستی مانگی خه‌زه‌زڵوه‌ری ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی ئێلهام عه‌باسی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه‌ چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێلهام عه‌باسی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی ئێلهام چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ناوبراو وه‌ر نه‌گرتووه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ن.