ئیبراهیم ڕه‌سووڵیانپور، ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “گه‌پله‌سه‌ن”ی سه‌ر به پیرانشار یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیبراهیم ڕه‌سووڵیانپور پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له ڕۆژی ٦ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كراوه. ڕۆژی ٢٠ی به‌فرانبار، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگوێزراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.