به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیه‌كی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئه‌یووب جه‌وان پور” پاش تێپه‌ڕبوونی ١٦ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دا، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“ئه‌یووب جه‌وان پور” هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز له ڕێكه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بانه‌ش به ناوی دكتۆر “پدرام موعینی” پاش دوو حه‌وفته به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
