کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی ئه‌مجه‌د ساڵح زاده‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم

ناڕوونی چاره‌نووسی ئه‌مجه‌د ساڵح زاده‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌مجه‌د ساڵح زاده‌ شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سه‌قز، به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مجه‌د ساڵح زاده‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌ شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ گوازرایه‌وه‌. ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ی به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ بۆ قه‌رارگای شارامفه‌ری سنه‌ گواستووه‌ته‌وه‌.  ئه‌مجه‌د له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، دادگای ئینقلابی سه‌قز ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ی به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به‌ سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كردبوو كه‌ دواتر حوكمه‌كه‌ی بۆ جه‌ریمه‌ی ماڵی گۆڕدرا.