به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده، ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مجه‌د له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه. شایانی باسه كه مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سه‌قه‌ز به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و پاش ماوه‌یه‌ك، ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بۆ ١٢٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی گوڕدرا.