وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ حه‌فته به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دكتۆر ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌نجبه‌ر، پارێزه‌ر و مامۆستای یاساناسی زانكۆی ته‌ورێز، چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌بۆلفه‌زل ڕه‌نجبه‌ر و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و مامۆستای زانكۆوه ڕه‌وانه‌ی لقی ١٠ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ته‌ورێز كراوه به‌ڵام ناوبراو له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.